١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٤:١٩
ئەمریکا ئەبێ هەموو گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و دانوستانکاری باڵای ئێران بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەڵ هاوتا ڕووسی و چینییەکەی خۆی، نووسی: لە ئەو کۆبوونەوە دیسان داکۆکی کرا کە ئەمریکا ئەبێ سەرجەم گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی باقری کەنی دانوستانکاری باڵای ئێران بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینم لەگەڵ هاوبەشە چینی و ڕووسییەکانمان هەبوو.

باقری زیادی کرد: بە جەخت لەسەر یەکدەنگی سێ وڵاتەکە لە بەرانبەر تاک گەرایی و تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە دانوستانەکانی داهاتوو، دووبارە جەخت کرا کە ئەمریکا ئەبێ هەموو گەمارۆ نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.